خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سوپاسالاری ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا ئەگەر هێرش بکەنە سەریان و دەڵێت “بچووکترین هەڵەی دووژمن، رێگای ئێمە بۆ هەر هەنگاوێک دەکاتەوە”.

دوو شەممە، ٢ شوبات ٢٠٢٦، عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران، لە کاتی سەردانیکردنی یەکەیەکی تایبەتی هێزە چەکدارەکانیان ڕایگەیاند “ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئەو کات هیچ ئەمریکییەک لە ئاسایشدا نابێ و ئاگری جەنگ ناوچەکە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەسووتێنێت”.

سەرۆکی ئەمریکای دوێنێ وتبوی “کەشتییەکی زۆر گەورە و بەهێزمان بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات” لە وەڵامدا سوپاسالاری ئێران دەڵێت “هیچ کات ناتوانرێ وڵاتەکەی لە رێگەی سەربازییەوە گەمارۆ بدرێ، ”چونکە ئێران بەرفراوان و بەهێزە و دوای جەنگی ١٢ رۆژە، پێداچوونەوەمان بە سیستمی بەرگریدا کرد و ڕوومان کردووەتە ستراتیژیی هێرشبەری”.

ئەو سوپاسالارەی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا هۆشداری دایە ئێران و وتی “وەڵامیان بۆ هەر هێرشێک خێرا و یەکلاییکەرەوە دەبێ، ئێران بە هیچ شێوەیەک چاو لەسەر دووژمن هەڵناگرێ و بۆ وەڵامدانەوە و لێدانی زلەیەکی تووند، ئامادەیی تەواومان هەیە”.

یەکێک لە بابەت گەرمەکانی ڕۆژ لە جیهاندا ئێستا پرسی هێرشکردنە سەر ئێرانە لە لایەن ئەمریکاوە.

ئێران و ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 120 📊 Click Here