خوێندراوەتەوە: (1.1K)

مارک ساڤایا دوای هەواڵی دوور خستنەوەی وەک نوێنەری ترەمپ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەو دەنگۆیانە راست نین و لە ئەرکەکەم بەردەوام دەبم.

دەقی پەیامی مارک ساڤایا :

من بە توندی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە پێگەکەم ڕەتدەکەمەوە. من هێشتا بە تەواوی سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانمم وەک نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆماری عێراق.

دوێنێ، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەستی کرد بە تاوتوێکردنی ئەگەری سپاردنی دۆسیەی عێراق بە بەڕێز تۆم باڕاک.

بەڕێز باڕاک خاوەنی ئەزموونێکی فراوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شارەزاییەکی قووڵی لە ناوچەکەدا هەیە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە.

چ ئەرکەکە لەژێر سەرکردایەتی مندا بەردەوام بێت یان لەژێر دەستی بەڕێز باڕاک، ئامانجەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە: ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی سیستەماتیک، و پشتگیریکردنی گەلی عێراق بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، سەروەر و گەشەسەندوو.

لە داهاتوودا پێشهاتی گرنگ لەپێشن.

ئەمریکا

ترەمپ

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 20 Today: 35 📊 Click Here