خوێندراوەتەوە: (22.1K)

ژمارەیەکى زۆر لە کوردانى ولاتى بەریتانیا لە شارە جیاوازەکانى ئەو وڵاتەوە ڕۆژی پێنجشەممە لە لەندەن، مانشستەر و ئێدینبرا خۆپیشاندانی گەورەیان ڕێکخست و داوایان لە حکومەتی بەریتانیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە هەنگاوی جدی بنێن بۆ وەستاندنی تاوانە مرۆڤایەتییەکانی دژ بە کوردانی روژائاوا و دووبارە نەبوونەوەى لە داهاتوودا.

رووماڵى چالاکیەکە لە شارى لەندەن:

چالاکییەکان، کە لەلایەن رێکخراوی داکۆکەوە ڕێکخرابوون، لە سێ شوێنی سەرەکی بەڕێوەچوون: لەبەردەم ١٠ داونینگ سترێت لە لەندەن، لەبەردەم بیبیسی لە مانچستەر، و لەبەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا لە ئێدینبرا.

لێدوانى بەشداربوان لە شارى لەندەن

لە لەندەن، بەشداربووان کە ژمارەیان لە هەزاران کەس زیاتر بوو، دروشمى”کوشتاری کوردان بوەستێنن” و “ڕۆژئاوا بپارێزن ” بەرز کردەوە و داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە فشار بخاتە سەر حکومەتی سوریا. لە مانچستەر، خۆپیشاندەران داوایان لە بیبیسی و میدیای بەریتانی کرد کە ڕاستیەکان بە دروستی بگەیەنن و ناوی تاوانەکان بە جینۆساید بهێنێت، نەک “ناکۆکیە ناوخۆییەکان”.

وێنەى بەشداربوانى شارى مانچستەر

لە ئێدینبرا، بەشداربووان پەیامیى فەرمیان خوێندەوە بۆ پەرلەمانی سکۆتلەندا کە داوای ڕاگرتنی هاوکاری سەربازی بۆ هێزەکانی بەشدار لە هێرشەکان دەکرد.

وێنەى بەشداربوانى شارى ئیدنبرا

بەشداربووان بە گشتى ئاماژەیان بەوە دەکرد : “ئێمەى کورد لە ساڵانی پێشووتردا لە پێشەوە بووین لە شەڕی دژ بە داعش، بەڵام ئێستا لە کاتی پێویستدا تەنهاین و هەموان پشتیان تێکردووین”. خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەچوون و بەشداربووان بەڵێنیان دا کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان هەتا دەنگیان بگاتە گوێی جیهان.

وێنەى بەشداربوان لە شارى لەندەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 262 📊 Click Here