خوێندراوەتەوە: (1.6K)

لە ٢٩ ئابی ٢٠١١، لە شەقامی سالم هێرش کرایە سەر ئاسۆس هەردی سەرۆکی کۆمپانیای ئاوێنە، ئەمڕۆ سایتی ئاوێنە بڵاویکردەوە کە مانگی ڕابردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

دوو شەممە، ٩ شوبات ٢٠٢٦، ١٤ ساڵ تێپەڕیوە بە سەر هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی، بەڵام مانگی ڕابردوو یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکیەکانی هێرشەکە دەستگیرکراوە و بە پێی هەواڵێکی سایتی ئاوێنە”مانگی داهاتوودادگایی کردنی ڕووبەڕوو ئەنجام دەدرێت”.

لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتوە کە تۆمەتبار لەساڵی ٢٠٢١دا بەشێوەی “ئامادەنەبوو – غیابی” بەحەوت ساڵ زیندانی کردن حوکم دراوە.

رۆڵی ئەم تۆمەتبارە بریتی بووە لەوەی “مقەدەم”ێک کە لای کاربەدەستێکی ئەوکات کاری کردووە، فەرمانی پێکردووە بچێت لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکەدا، هێرش بکەنە سەر ئاسۆس هەردیو پاشان لەشوێنی رووداوەکە هەڵاتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر دادگای تاوانەكانی سلێمانی ٣، لەڕێگەی نوسراوەوە داوای لەفەرماندەیی یەكەی ٧٠و پۆلیسی سلێمانی کردووە ئەم تۆمەتبارە سەرەكییەی دۆسیەی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی كە ئێستا زیاتر لە ١٤ دانیشتن ئەنجامدراوەو لە٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧وە ئامادە نەبووەو لە١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٩وە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بهێنرێنە بەردەم دادگا، بەپێی ماددەی ٤٠٦-٣١ سزادانی عێراقی سەبارەت بەهەوڵی کوشتن ٧ حوکمی زیندانیکردنی دراوە.

لە کۆتایی هەواڵەکەی ئاوێنەدا هاتوە “ئاسۆس هەردی ئێوارەی ٢٩ی ئابی ٢٠١١، لەنزیك لەنوسینگەی سەرەكی رۆژنامەی ئاوێنە لەشەقامی سالم لەسلێمانی، لەلایەن سی كەسەوە بەكلكە دەمانچە پەلامار دراو سەری بریندار كرا، ئەو سێ كەسەی پەلاماریان دا پێشمەرگە و پلەداری سەر بەهێزەكانی یەكەی ٧٠ بوون، یەكەم بەرواری دادگایكردنی تۆمەتبارەكان لەساڵی ٢٠١٧دا ئەنجامدراو ماوەی ٩ ساڵە بەردەوامە”.

ئازادی ڕۆژنامەگەری

هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووس

ئاسۆس هەردی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 621 📊 Click Here