خوێندراوەتەوە: (3.3K) 
  مارکۆ ئەسینسێۆ لە پلانەکانى خاپى ئەلۆنسۆى راهێنەرى یانەکە خراوەتە دەرەوە 
رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە پاش گەرانەوەی ئیدیر مێلتاو، ئەلۆنسۆ بڕیاریداوە ئەسینسۆ لە پلانەکانی بکاتە دەرەوە و لە هێڵی بەرگری یاری بەو ئەستێرە بەرازیلییە و دین هاوسن بکات.
رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە ئەم بڕیارەی راهێنەرەکە بووەتە مایەی نیگەرانی یاریزانەکە، چونکە پێی وایە شایستەی ئەوەنییە وەک یاریزانی جێگرەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی شاهانە بەشداری 46 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دووگۆڵیش تۆماربکات.

