خوێندراوەتەوە: (1)

ئەسعەد حسێن – چالاکوان

دەبینین کە چۆن وڵاتان کار بۆ پاراستنی نییشتیمان و نەتەوەکانیان دەکەن  لە ڕێگەی پێشخستنی زانست و تەکنەلۆجیا،چونکە ئەوە ئێستا حوکم دەکا هێزە نە وەک رێکەوتن و یاسا نێودەوڵەتیەکان.

شاهێدین کە چەندین یاسای نیودەوڵەتی پێشێل دەکرێن و چەندین سزای نیودەوڵەتی هەن جێ بەجێ ناکرێن بە حوکمی هێز، ئەوەی ئێستا حوکم دەکا مەنتقی هێزە نەوەک ڕێکەوتن و یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ دیمۆکراسی….هتد.

ئەوەی لە ڕۆژگاری ئێسا دەگوزەرێ گەڕانەوەیە بۆ پێش شارستانیەت لە ڕوی پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و پاراستنی ماڤی مرۆڤ و دیموکراسی…. هتد.

ئەوانەش کە لەم نێوەندە قوربانین بێگومان  نەتەوە و وڵاتە بێهزەکانن کە بە داخەوە ئێمە وەک کورد یەکێکین لەم قورربانیانە ،بە داخەوە بەشێکی بێهێز بونکەش بۆ بەناو سەرکردەکانی کوردوستان دەگەڕێتەوە.

نمونەش ڕۆژئاوای کوردوستانە کە چۆن کرایە سەوداو ڕێکەوتنی زلهێزەکان،لە دوای جەنگی جیهانیش ئێمەی کورد قوربانی ئەو سەودا و مامەڵە بازرگانیانە بوینە،کە هەزران کورد بونەتە قوربانی.

بێگومان ئەوەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوی دا لە هەمو کاتێک ئەگەری دوبارە بونەوەی هەیە ،گەر کورد زۆر بەهێز و یەکگرتو نەبێ ناتوانێ خۆی بپارێزی لە سایەی ئەم بازرگانە سیاسیانە،بێگومان نە بەهێزێن و نە یەکگرتوین چونکە هێز لە یەکگرتن دایە هیزی ئێمەش دابەش کراوە لە پێناو بنەماڵەکان و پارەکانیان،بۆیە ئێمە وەک ڕۆژئاوا لەبەردەم مامەڵەی زلهێزەکان داین.

دەکرا کودوستان لە ئێستا زۆر بەهێزتر و یەکگرتوتر بوایە بەڵام بەداخەوە ئەوانەی کە لە باشور لە دەسەڵات بونە هەرگیز ئەمەیان نەویستوە و نەیان کردوە.

کوردوستان هەرێمێکی دەوڵەمەند بە سامانی سروشتی ، سامانی مرۆی و شارستانیەتێکی دێرین لە خۆ بەڕێوەبردن ،دەتوانرا  ئەم هێز و توانایانە زۆر بە جوانی و بە ڕێکی ڕێکخرابونایە  بە ئاراستەی  هێزێکی تۆکمەی خۆپاراستن ئاراستە بکرابونایە بەڵام زۆر بە داخەوە نەکراون.

گەر وڵاتێکی وەکو ئیسرائیل بە نمونە وەربگرین دەیینین  جولەکەکان چۆن لە ڕابردو چەوساوە و پەرتەوازە بون بەڵام لە دوای توانیان هێز و توانای خۆیان ڕێکبخەنەوە ،بەو هێزی ئەقڵەی خۆیان ئابوریێکی بەهێز بۆخۆیان بونیاد بنێن و بە ئاراستەی هێزێکی تۆکمەی خۆپارستن ئاراستەی بکەن و خۆیان لە ژێر دەستەی و چەوسانەوە ڕزگار بکەن و ئەم وڵاتە ئیسرائیلەی ئێستا بەو هێزە بنیات بنێن.

سەیر بکەن ئیسرائیل بەم  جوگرافیە بچوکەو و بەم کەمی ژمارەی دانیشتوانەی چۆن توانیویەتی ببێتە یەکێک لە بەهزترین وڵاتەکانی ناوچەکە ،دەبینین بیستو دو وڵاتی عەرەبی ناوچەکە کە زۆریش دەوڵەمەندن ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە ،ئەوەیە یەکانگیری ئەقڵ هێز کە وڵاتە عەرەبیەکان لە ئاستیا دۆش داماون.

وەک دەزانین کە وڵاتە عەرەبیەکان بەتوانان لە گەوجاندن و بەکارهێنان دین بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی خۆیان ،کە بەم ڕێگایەش توانیویانە چەندین نەتەوە لە ژێر ئەم کاریگەریانە بتاوێنەوە و یان ژیر دەستەیان بکەن،بەڵام جوەکان توانیان جۆیان بپارێزن.

کوردستان وەک هەرێمێکی دابەشکراو دەیتوانی  سود لە تواناو هێزی کوردی پارچەکانی تریش وەربگرێ  ،ئەوانەی کە خاوەنی توانستی زانستی باڵا و توانای زانستی مرۆیین، دەیتوانی هەمو ئەم توانستانە وەک هێزێکی تۆکمە ڕێک بخاتەوە و بیان خاتە خزمەتی نەوەی کورد و کوردوستان.

بەڵام هەم دیسان زۆر بەداخەوە لە باشوری کوردوستان کار کراوە بۆ هەڵتەکاندنی سەرخان و ژێرخانی ئابوری کوردستان!

ئەمان لە باشور لە جیاتی کۆکردنەوە بەرو پێش بردنی ئەقڵ و توانستی کوردی و ئاراستەکردنیان بە ئارستەی پاراستن و پێشخستنی وڵات ،هاتون کچە مۆدێلی فارس،عەرەب و تورکیان بۆ هێناین و ئێستا لە سایەی حوکمی خۆماڵی بوینەتە خاوەن بەرهەمی خۆماڵی کچە مۆدێلەکان!،بێگومان ئەوەش پیلانی دوژمنانی کورد و کوردوستانە ،ئەوەی لە ڕابردو خۆیان نەیان توانی دژی نەتەوەکەمان بیکەن بە  بازرگانە سیاسیە کوردەکان دەیکەن.

زیاد لە ئەمانەی کە باسمان کردن  هاتون جامانەی سوریان لێ پیرز کردوین،گەر بگەڕێینەوە مێژوی جامانەی سور هیچ موڵکێکی کوردانەی نیە پێشتر عەرەبەکان بەکاریان هێناوە دوای بارزانیەکان هێناویانەتە ناو کورد.

ئەوان زۆر کاریان لەسەر پیرۆز کرردنی کڵاوی سوری بارزانیەکان کردوە،بێگومان ئەوەی کە لەم بە پیرۆز کردن و دەرخستنە کردویانە گەر ئێستا لە بنیاد نانی کڵاوی ئەتۆمی کردبویانایە گەر ئێستا نەشبوینایە خاوەنی کڵاوەی ئەتۆمی نزیگ دەبوینەوە لە دروست کردنی.

ئێمە ئێستا لە باشوری کوردستان لە جیاتی کڵاوەی ئەتۆمی خاوەنی کڵاوی سوری بارزانین ،ئەو کڵاوەی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کوردی لە پێناو بە پیرۆز کردنی ڕژا سامانێکی زۆریشی لە پێناو سەرف کراو دەکرێ بۆ بە پیرۆز کردنی  و بە پیرۆز هێشتنەوەی.

سەیر بکەن کە چۆن وڵاتانی کۆریا باشور و ئیسرائیل کڵاوە ئەتۆمیەکانیان سیمای پاراستن و پیشکەوتنیانە لای ئێمەش کڵاوی سوری بارزانی و بارزانیەکان سیمای زەلیلی, دواکەوتوی و شەرمەزاریمانە.

بۆیە دەڵێم بەڵێ بۆ کڵاوەی ئەتۆمی کە هێمای پاراستن، پێشکەوتن وهیزە نەخیر بۆ کڵاوی سوری بارزانی کە هێمای زەلیل و دواکەوتوی بێهێزی کوردانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 2,343 📊 Click Here