ساڵح مەحموود گەڵاڵی – چالاکوان
زیندانەکانی پارتی و یەکێتی پڕن لە چیرۆکی تراژیدی و داستانی غەدر و پەڵەی ڕەشی نامرۆڤانە، لەسەردەمی حکومڕانی ئەم دوو هێزەدا سەدان کەس بەدەستی جەللادەکانیان خەسێندراون و لەپیاوەتی خراون، بەدەیان کەس تەعدای نامووسی لێکراوە و نێربازی و هەرچی کاری نائەخلاقی و نا مرۆڤانەیە بەرامبەریان کراوە.
لە زیندانەکانی پارتی و یەکێتیدا دەست بۆ شەرەفی زیندانیان براوەو لەبەرچاوی خۆیان تەعدا لەژن و مناڵیان کراوە، چەندەها جۆری ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دراون، ئەوەی لەناو زیندانە نهێنیەکانی ئەم دوو هێزەدا هەیە لەهیچ کوێیەکی ئەم دونیایە بوونی نیە.
مێژووی سزادانی خەڵک لەودیو دەرگای زیدانەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زیندانی نهێنی شۆڕشی ئەیلول کە مەلا مستەفا و دەزگای پارستن سەرپەرشتیان دەکرد، بە فەرمانی مەلا مستەفا دەیان کەس لە زیندانی گوندی ڕایات لەسنوری حاجی ئۆمەران لەزیندانی ژێر زەویدا تەعزیب دراون، زیندانی ئاکرێ و سپیلک و مەسیف ڕەشترین ناوبانگیان هەیە لە سزادانی خەڵک تەنها لەسەرئەوەی کە پارتی نین.
مێژووی حوکمڕانی ئەم دوو هێزە دوو ڕووی لەیەکدراون، نوێترین نمونەی سزادانی ئەودیو دەرگای زیندانەکان تۆمەتبارێک بوو لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی کەلەسەر هێرشەکانی سەر هۆتێل لالەزار دەستگیرکرابوو، دانی بەوەداناوە کەلەژێر ئازارو ئەشکەنجەدا پیاوەتی لەدەستداوە، ئەمانە دوو ڕووی یەک دراون و بێباکن لە سزادانی خەڵک.
لەسەردەمی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتیدا سەدان کەس نینۆک و چاویان دەرهێنراوە، مێژوویەکی ناشرین و چەپەڵیان بەرامبەر بەیەکتر هەیە، ئێستاش هاوشێوەی ئەو سەردەمە مامەڵەیەکی جەللادئاسا لەگەڵ ئەو زیندانیانەدا دەکرێت کە لەسەر هەڵوێست و ڕەخنەی پێچەوانە دەستگیرکراون.
بەکورتی و بەپوختی زیندانەکانی دەسەڵاتی کوردی پڕن لە چیرۆکی شەرمهێن و دڵتەزێن، بەجۆرێک پێدەچێت زیندانی سیدنایای بەشار ئەسەد سوودی لەئەزموونی جەللادەکانی کورد وەرگرتبێت.
