ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌یلولی ٢٠١٧جێگای ئومێدی تاك به تاكی هه‌موو كوردێكی نیشتیمان په‌روه‌ر بوو وه‌ك مژده‌ی رزگاربوونبوو بۆ گه‌له چهوساوهكامان. 
به‌ڵام له به‌رهه‌مدا ئەو هیوایه گۆرا بۆ گه‌وره‌ترین شكستی سه‌ده به هۆكاری هه‌ڵوێستی سیاسی و نادیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆم له ناو سیاسیه كورد و جیهانیهكانادا له بهرام به‌ردا دووباره جیهان پشتی له كورد كرد و دراوسێ درنده‌كانی كورد فارس و تورك له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كانی عێراق یه‌كیان گرت و به درندانه‌ترین شێوه چه‌كداره بێ پره‌نسیبه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان پاڵنایه سه‌ر كه‌ركوك و دووزخورماتوو و جه‌له‌ولا و پردێ
له‌وه‌دا كه‌ركوك بووه گەورەترین قوربانی ریفراندۆم، له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له ئه‌نجامی
ریفراندۆمبوو كه پێویستی به پێكهێنانی یەكگرتووی و ستراتیژی نێودەوڵه‌تی بوو بۆی بگاته ئامانج بێ ئاماده‌كاری و بێ هێلكاری سیاسی و بێ پشتیوانی نێودەوڵه‌تی كرا بۆیه گه‌نده‌ڵی و شاره‌زانه‌بوون له سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی به‌رزانی و تاڵه‌بانیه‌كان بوو كه قوماریان به ژیانی هه‌زاران كه‌سه‌وه كرد و چاره‌نووسی نزیكه‌ی ملیۆنێك كوردی‌یان خسته ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كه تا ئه‌مرۆش له ژیان له مه‌ترسیا به‌رێ ئه‌كه‌ن
 خوێندراوەتەوە: (1.6K) 
  