خوێندراوەتەوە: (8.0K)

دیار ڕزگار قادر

١-هەرێمی کورستان ئەبووە بەردی بناغەی دەوڵەتی کوردی نەوەک وەک ئێستا بکرێتە قوربانی دوو کۆمپانیا.

٢-بۆ پاراستنی کوردستان پێویستمان بە هاوکێشەی هەرێمی و پشتیوانی دەرەکی زلهێزان نە دەبوو،بەڵکو تاڕادەیەکی زۆر پشتمان بە خودی خۆمان ئەبەست هەتا تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق وەک دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ ئەکردین و نەیان دەتوانی یەک بست بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

٣-چەندین جار سەرکردە یەکەمەکانت دەبوونە قوربانی ، سەیری پەنجا ساڵی ڕابردووی خۆت بکەیت تەنانەت یەکجاریش سەرکردەی یەکەمت نەبوەتە قوربانی!،ئەوەی هەیە هەر ڕەش و ڕوتەکەی کۆمەڵگایە .

٤ ـ لەسەرەتادا توشی هەمواری ئاڵەنگاری زۆر ئەبوین بەڵام دواجار هەرێمێکی بەهێزمان بونیاد دەنا و سەربەرزانە دەهاتینە دەسەڵات.

٥- هێزی ملیشیای کاک فڵان و فیسارمان نە دەبوو ،لە جێگەیدا هێزێکی نیشتیمانی خاوەن باوەڕ و ڕوئیامان دەبوو.

٦- لەسیاسەتدا زیرەک و زرنگ و لە جەنگیشدا نەبەرد و بوێر.

٧- دوژمنان و بۆ ماوەیەک دژمان دەوەستان دواجار ناچاریش ئەبوون لەبەر بەرژەوەندی خۆیان مامەڵەمان لەگەڵ بکەن .

٨ـ لای تورکیا و ئێران ڕێزی تایبەتمان دەبوو بەڵکو دیدڕوونیش ئەبوین چۆن و لەسەر چی ڕێئەکەوتین .

٩- بۆ دونیامان دەسلماند کە گەلێکین شیاوی دەوڵەت و حوکمەتین ،نەوەک وەک ئێستا حەیاچووبین،هەر سێ دامەزراوە سەرکییەکە (حوکمەت،پەڕلەمان ،دەسەڵاتی دادوەری ) ئەدایان لاواز و لە ژێر هەیمەنەی حیزب و شەخسدا بن .

١٠ – کوردستان هەرێمێک بوو خاوەن یاسا و دادگا و دەزگا و سیاسەت ئەبوو .

١١- غیرەت و جوامێری کوردان چەند قاتی ئێستا زیاتر دەبوو نەوەک وەک ئێستا بکرێتە قوربان ورگ ، هەندێکیان هێندە تێر کردوون لەبەر ورگ بیریان لای کوردستان نییە ، بەشی زۆریشی هێندە برسی کراوە کە لەبەر برسێتی نایپەرژێتە سەر کوردستان ،واتە سەرتاپا خەریکی ورگە هەندێک لە تێری ئاوساوە هەندێک لە برسێتی بڕاوە و قوپاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 2,937 📊 Click Here