خوێندراوەتەوە: (9.2K)

ڕێکخراوی داکۆک، وەک دەنگێکی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و ژیانی مەدەنی، چالاکییەکی بەرفراوانی لە حەوت شاری جیاواز ڕێکخست بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکی توند دژی پێشێلکارییە بەردەوامەکان. تەوەرەی سەرەکیی ئەم چالاکییە ئیدانەکردنی توندی کەمتەرخەمییەکانی حکومەتی عێراق بوو لە پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی و شکستهێنانی لە گەرەنتییکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان. دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بەرەی ئێرانی و باڵەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان،

لێدوانى بەشداروان لە شارى بێرمینگهام

دەرخەری بێهێزی و لاوازیی دامەزراوە فیدراڵییەکانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە دەرەکی و میلیشیاییەکان. داکۆک لە ڕاگەیەندراوەکانی خۆیدا لەم حەوت شارەوە جەختی کردەوە کە بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژ و موشەک بۆ لێدانی ناوچە مەدەنییەکان، تاوانێکی نێودەوڵەتییە کە بە بەرچاوی بەرپرسانی بەغداوە ئەنجام دەدرێت بێ ئەوەی بچووکترین هەنگاوی دیپلۆماسی یان سەربازی بۆ ڕێگریکردن لێی بنرێت. لەپاڵ ئەوەشدا، ڕێکخراوەکە ڕەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەویش بە هەمان شێوە نەیتوانیوە بەرگری لە هاوڵاتیانی خۆی بکات یان چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ دۆخی سەختی ئابووری و دەروونیی خەڵک لەم زۆنە زەرد و سەوزەدا بدۆزێتەوە. باڵی جەنگێکی هەرێمی باڵی بەسەر عێراقدا کێشاوە، بەڵام هاوڵاتیانی بێتاوانی کوردستان باجە قورسەکەی دەدەن. بۆیە، ڕێکخراوی داکۆک داوا دەکات کە کۆتایی بەم بێدەنگییە ترسناکە بهێنرێت و حکومەتی ناوەندی بە ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی هەستێت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی ئەم هێزە توندڕەوانە و گەڕاندنەوەی کەرامەت بۆ هاوڵاتیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,936 📊 Click Here