خوێندراوەتەوە: (4)

لەبارەی تەقینەوەی کۆگایەکی چەکی حەشدی شەعبی لە بەغداد، سەرچاوەیەک لە گروپە چەکدارەکان بە ماڵپەری مەدای ڕایگەیاند” ئەگەر هەیە تەقینەوەی عێراق بەهۆی تەقاندنەوەی دووربەستی ئامێری شاراوە ”پەیجەر” لە ناو صندوقەکانی تەقەمەنیدا ئەنجام درابێت، هاوشێوەی ئەو ڕووداوەی کە پێشتر لە لوبنان ڕووی دا.”

پەیجەر ئەو هێرشە تەکنەلۆژییە گەورەیە بوو کە لە ١٧ و ١٨ی ایلولی ٢٠٢٤ لە لبنان و سووریا ڕووی دا. لەو هێرشەدا کە بەسەر ئیسرائیلدا ئەژمار کرا، هەزاران ئامێری پەیوەندیکردنی بچووک (پەیجەر) کە لەلایەن ئەندامانی حیزبوڵڵاوە بەکار دەهێنران، لە دوورەوە تەقێنرانەوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە زنجیرەیییانەدا، کەمتر لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە ٤٢ کەس (لەوانەش هاووڵاتیی مەدەنی و منداڵ) گیانیان لەدەست دا و نێوان ٣،٥٠٠ تا ٤،٠٠٠ کەسی تریش بریندار بوون.

لە لایەکی ترەوە، غازی فەیسەڵ، سەرۆکی ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکان کرد کە باس لە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەکەن بۆ ئیسرائیل تاوەکو زیاتر لە ١٠٠٠ ئامانج، لەوانەش بنکەکانی سەرکردایەتی و ١٢ پایەگای سەربازی لە عێراق بپێکێت. هاوکات نوێنەرێکی نزیک لە فەسسیلەکان پێی وایە هێرشەکە بە درۆن کراوە بۆ لێدانی حەشدی شەعبی.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان دەڵێن” پێش تەقینەوەکە کەلوپەلی سەربازی نوێ لە ئێرانەوە هێنراونەتە شوێنەکە، و لە ڕووداوەکەدا زیاتر لە ٢٠ کەس لە ئەندامانی ئەمنی و کەسانی تر بریندار بوون.”

پەیجەر

ئیسرائیل

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,811 📊 Click Here