خوێندراوەتەوە: (14)

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێمن هەورامی لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وهفدێكی سیاسیی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعێراق و کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لەهەرێم، دواین پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان تاووتوێکرد بە تایبەت کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

دوو شەممە، ٢٢حوزەیران ٢٠٢٦، هێمن هەورامی رایگەیاند “خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە بزانن دەرئەنجامی بەشدارییو دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەکوێگەیشتوە، لەئێستادا هیچ بیانویەک بۆ کارانەکردنی پەرلەمان نەماوە”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی وتی “هەر لایەن یان کەسێک ببێتە ڕێگرو کۆسپ لەبەردەم کاراکردنی پەرلەماندا، ئۆباڵی یاسایی، سیاسیی، نەتەوەییو نیشتمانیی دەکەوێتە ئەستۆو ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتییەکی مێژویی دەبێتەوە”.

لەکۆتاییدا هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەکردوە پارتی لەماوەی ڕابردودا بەپشودرێژییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کردوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین مانگ گفتوگۆی ئەنجامداوە و ڕێککەوتنی سیاسیی مۆرکردوە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبهکەی، نیگەرانیی قووڵی لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەربڕی و ڕایگەیاند کە یەکێتی هەرگیز شەڕی لەسەر پلە و پۆست نەکردووە، بەڵکو مکوڕە لەسەر چەسپاندنی بنەماکانی سازان و شەراکەتی ڕاستەقینە لە کابینەی دەیەمدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

هێمن هەورامی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 2,016 📊 Click Here