بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە ٢٤ پارێزگای باکوری کوردستان بەفر و باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا رایگەیاند” ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ١٢، لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، وان، بەدلیس، مووش، ئاگری، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، قەرس، ئیدیر و ئەردەخان لە باکووری کوردستان بەفر دەبارێت.”
هەروەها نمەبارانیش تەواوی پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، لەو ١٠ پارێزگایانەی بەفر تێیاندا دەبارێت پلەی گەرما تێیاندا لە نێوان ٢ بۆ ٥ پلەی ژێر سفری سیلیزی دەبێت.
هوکات، ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی دیلۆک، مەرەش، دێرسم و سێواز دەبێت. ئاستی با لەم دوو پارێزگایەدا لە نێوان ٦٥ بۆ ٨٠ کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا. تێکڕای پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێت لەنێوان ٢ بۆ ١١ پلەی سیلیزی دەبێت.
باکوری کوردستان
پلەکانی گەرما
بارانبارین
بەفر
