خوێندراوەتەوە: (1)

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی ڕایگەیاند ” بە شێوەیەکی کاتی دابینکردنی سەرجەم ئەو بەشە بەرهەمە نەوتییانەمان ڕاگرتووە کە بۆ کارگە و کۆمپانیاکانی ناو هەرێمی کوردستان تەرخان کراون ”.

دووشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە وەزیری نەوتی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بە ڕاگرتنی پێدانی پشکی بەرهەمە نەوتییەکان بە کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات، بڕیارەکە سەرجەم ئەو کارگە و کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە لە سنووری هەرێمی کوردستان کار دەکەن و پێشتر پشکی بەرهەمە نەوتییەکانیان لە لایەن بەغداوە بۆ دابین دەکرا.

ئەم بڕیارە نوێیەی وەزارەتی نەوتی عێراق بە شێوەیەکی کاتی جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی دابینکردنی ئەو بەشە سووتەمەنییە بۆ کارگە و کۆمپانیاکان دیاری نەکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق

هەرێمی کوردستان

نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,366 📊 Click Here