درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گوندێکی پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێكی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندێک و موختاری گوندەکە دەکوژن.
هەینی، ١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، کاوە شێخانی، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین، بە میدیاکانی ڕاگەیاند ” ئەو کەسە موختاری گوندەکە بووە کە سەر بە قەزای سامەرایە و سوننە بووە، پێشتر سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی، جگە لە کوڕێکی، بەدەستی داعش کوژراون”.
هێرشەکە شەوی ١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو ڕویداوە.
ڕاوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین ووتی “دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنیەکان ڕاسپێرداون بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە”.
١٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراق، سەرکەوتنی بە سەر داعشدا لە عێراق ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا داعش بە شێوازی گروپی نووستو ماوە و جار جارە هێرشی هاوشێوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ئەنجام دەدات.
