خوێندراوەتەوە: (1)

سەرهەنگ سالار ئەحمەد – چالاکوان

لای هەموان ڕوونە کە ئاستی سەلامەتی ژیانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان بەگشتی لە عێراق و کوردستان لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و لەگەڵ تێپەربونی کاتیشدا هەمیشە بەرەو خراپتر دەروات بەرادەیەک کە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان ڕوبەروی چەندین جۆری جیاوازی مەترسی دەبنەوە وەک مەترسی هێرشی حیزبی و عەشایری وشەخسی ، کەئەمش دوورە لەسەرجەم بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وە پرەنسیبی کاری پیشەیی ڕۆژنامەییو چالاکوانی کەهەمیشە  مافی دەوڵەتە زامنی تەواوەتی ژیانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان بکات بەرادەیەک کە بتوانن بە ئازادانە بێ هیچ سانسۆرێک مومارەسەی کاری پیشەیی خۆیان بکەن . 

دۆخی چالاکوانان و ڕۆژانامەنوسان لە عێراق و کوردستان !

رۆژانەمەنوسان و چالاکوانان لە عێراق و کوردستان بە باردۆخێکی نالەباردا تێدەپەرن بەشێوەیەک مەترسی لەسەر ژیان و سەلامەتیان لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە ، چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لەعێراق بەهیچ شێوەیە ناتوانن ئازادانە و بێ سانسۆر کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە ڕێگەی چالاکی و نوسینەکانیانەوە ڕەخنە بگرن و لەنگی و کارە چەوتەکانی حوکمەت و کاربەدەستانی عێراق نیشان بدەن بەپێچەوانەوە ڕوبەرووی مەرگ دەبنەوە ، کاربەدەستانی عێراق و کوردستان خاوەنی چەندین هێزی چەکداری جیاوازن لەژێر ناو ڕەنگی جیاوازدا کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن بەرادەیەک هەر ڕۆژنامە  نوسێک یان چالاکوانێک ڕەخنەیەک لەکارێکی چەوتی دەسەڵاتداران یان گەندەڵییەکی حوکمەت بگرێت ئەوە کاربەدەستانی حوکمەت لەڕێگەی هەم هێزە حوکمی و هەم هێزە تایبەتەکانیانەوە هەڵدەستن بەترساندن و تۆقاندن و هەتا کوشتنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان ، پێچەوانەی سەرجەم حوکمەتەکانی  دنیا حوکمەتی عێراق و کوردستان نەک بەئەرکی  خۆیان هەڵناستن کە پارێزگاریکردنە لە ژیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنوسان  وچالاکوانان بەڵکو لەڕێگەی هێزە جیاوازەکانیانەوە خۆیان بونەتە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر چالاکوانان ، ئامارەکانی ساڵانەی عێراق کەلەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ساڵانە بڵاو دەکرێتەوە ئاماژەی مەترسیداریان  تێدایە کە ڕوونی دەکاتەوە عێەاق بەهیچ شێوەیەک ژینگەیەکی سەلامەت نیە بۆ کاری چالاکوانی و ڕۆژنامەنوسی بەڵکو بەپێچەوانە چەندین ڕاپۆرتی بەڵگەی زیندوو لەبەردەستن کە حوکمەتی عێراق و کوردستان تاوانبارن بە چەندین پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان  و چالاکوانان وەک گرتن و ئەشکەنجەدانی چالاکوانان و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان  و دروستکردنی چەندین کەیسی جۆراوجۆر بۆ تاوانبارکردنی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەی کە لەڕێگەی نوسینەکانیانەوە ڕەخنەدەفرن و چەوتییەکانی دەسەڵات دەخەن ڕوو بۆ نمونە گیراوانی بادینان نمونەیەکی زیندووی پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتە بەرامبەر چالاکوانان کە هەڵساوە بەگرتن و هێشتنەوەی ژامارەیەک چالاکوان لەبادینان تەنها لەبەرامبەر ڕەخنەگرتن لەدەسەڵات وە هەروەها نمونەیەکی دیکەی زیندووی کوشتنی ڕۆژنامەنوس دۆسیەیی تیرۆرکردنی زەردەشت عوسمانە لە هەولێر کە لەنیوەی ڕۆژدا دەسەڵاتدارانی هەرێم زەردەشت عوسمان دەرفێنن و پاشان تیرۆری دەکەن و تەرمەکەی فڕی دەدەن  ئەمانە چەند نمونەیەکن لەو پێشێکرییانەی کە دەسەڵاتدارانی حوکمەتی هەرێم و عێراق ئەنجامیان دەدەن دژی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان.

لە عێراق بەتەنها حوکمەت و دەسەڵاتداران نەبونەتە مەترسی بۆ سەرژیانی چالاکوانان بەڵکو سروشت و ژینگەی عێراق بەشێوەیە کە خودی کۆمەڵگەش بۆتە مەترسییەکی جددی بۆ ژیانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان دۆخەکە بەشێوەیەکە کە بۆشاییەکی زۆری ئەمنی لەکۆمەڵگەی عێراقیدا هەیە کەوای کردووە بەشێوەیەکی بەربڵاو چەک لەدەست چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا  بێت و وە بەکاریبێنن لە ململانێکاندا بەشێوەیە هەمو هۆزو خێڵێک خاوەنی لایەنگرو چەکی خۆیەتی وە نزیکی و ئینتیمایی حزبی و خێڵەکیان هەیە بۆیە هەر ڕۆژنامەنوسێک یان چالاکوانێک ڕەخنەبگرێت ئەوە هەم حزب هەم خێڵەکان لەڕێگەی لایەنگرەکانیانەوە دەتوانن مەترسی جدی و ڕاستەقینە لەسەر ژیانی چالاکوانان دروست بکەن و ڕوبەروی مەرگیان بکەنەوە.

سەرجەم ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وە نمونە زیندووەکانی ناو کۆمەڵگەی عێراقی بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لەسەر خراپی دۆخی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لەعێراق بەشێوەیە کە ژمارەیەکی زۆری کەیسی کوشتن و گرتن و ئەشکەنجەدان و سوکایەتی پێکردن بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژانامەنوسان لەبەردەستدان ، زامنی سەلامەتی ژیانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لەعێراق لە ئەستۆی حوکمەتدایە و دەبێت ئەمن و ئاسایشیان بۆ دابین بکات نەک خۆی ببێتە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر ژیانیان ، بۆیە ئەم پێشێلکاریانەی حوکمەت و دەسەڵاتداران لە عێراق کارێکی ناڕەواو نابەجێیە داواکارم هەرچی زووە تاوانباران وپێشێلکارانی سەلامەتی ڕۆژانامەنوسان لەعێراق لێپرسینەوەی جدییان لێبکرێت و حوکمەت و دەزگا ئەمنیەکانیش بەئەرکی خۆیان هەڵبستن و بێلایەنانە زامنی سەلامەتی ژیانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,985 📊 Click Here