خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە لە میانی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هێزێکی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی باڵای داعشیان کوشتووە.

هەینی، ١٩ی ئەیلول، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەممەد شیاع سوودانی و بە پشتیوانیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە سەرپەرشتیی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، فەریقی یەکەم کەریم تەمیمی، ئۆپەراسیۆنێک بۆ کوشتنی عومەر عەبدولقادر بەسامە؛ ناسراو بە “عەبدولڕەحمان حەلەبی”، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدرا و توانرا بە ئامانج بگیرێت.

دژە تیرۆری عێراق راشیگەیاندوە کە حەلەبی پۆستی بەرپرسی ئۆپەراسیۆن و ئاسایشی دەرەوەی لە ڕێکخراوەکەدا هەبوو، بەرپرسیار بووە لە پلاندانان و سەرپەرشتیکردنی ئەوەی پێیدەوترا ویلایەتە دوورەکان، هەروەها ڕاستەوخۆ کاری لەسەر تەقینەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان کردووە، هەوڵیشیداوە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات کە بە هەوڵە هەواڵگرییەکان پوچەڵکرانەوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو خاکی سوریادا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە.

دژە تیرۆری عێراق

عێراق

سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 1,090 📊 Click Here