وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وردەکاری سەرنجەکانی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند” سەرڕەڕای بەڵێنەکانی تاران، لە واقیعدا هیچ لێخۆشبوونێک بۆ تانکەرە نەوتییەکانی عێراق پەیڕەو نەکراوە.”
حەیدەر عەبودی، ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاندبوو کە ڕێنمایی ئاستی باڵا هەیە بۆ لێخۆشبوون و بەخشینی کەشتییە نەوتییەکانی عێراق لە کۆتوبەندەکانی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، بەڵام کاتێک تانکەرەکان جووڵاون ڕاستییەکە بە پێچەوانەوە دەرکەوتووە.
وتەبێژی حکومەت ڕوونی کردەوە کە تاران دەستی بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە وەک کارتێکی سەرەکیی هێز لە ململانێکانیدا، بۆیە لە هیچ بارودۆخێکدا ئامادە نییە سازش لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بکات.
وتەبێژی حکومەتی عێراق
عێراق
ئێران
