خوێندراوەتەوە: (886)

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت” ئەگەر لە دانوستانەکاندا سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز پێشکەوتن بەدەست بێت، ئەگەری هێرشکردنەوە بۆ سەر ئێران زۆر دوور دەبێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠ خولەکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند” تا ئەو کاتەی دانوستانەکان بەرهەمیان هەبێت، پێویست بە دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان نابێت”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە بارودۆخی ئابووری ئێران کرد و ڕایگەیاند” ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ٣٠١٪ کە لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە تووشی زیان بووە”.

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە ئامادەباشی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کرد و وتی” سێ کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە ناوچەکەدان و ئامادەی جوڵەی سەربازین.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا ئامانجەکانی ژێرخانی ئێرانی دیاریکردووە، لەوانە وێستگەکانی کارەبا و ٣٨ پرد کە لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانن بیکەنە ئامانجی هێرش.

سەبارەت بە توانای بەرگری ئێران، ترەمپ دەڵێت” سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران تێکشکاوە، ئێران تەنها ١٠٪ی توانای مووشەکی و ١٥٪ی توانای درۆنی خۆی ماوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، بە ئەگەری زۆرەوە پێویست بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان نابێت، چونکە لایەنی ئێرانی پەرۆشی ڕێککەوتنە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا

ئێران

جەنگ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 266 Today: 1,071 📊 Click Here