خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کردووە کە زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتا و ئەنفلۆنزا لە وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

حسێن کرمانپور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ڕایگەیاند” کە ئەو ئەنفلۆنزایەی بڵاوبووەتەوە لە جۆری H3N2ە و لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە سەریهەڵداوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی تووشبووان روو لە هەڵکشانە و زۆربەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەن کە پێکوتە (ڤاکسین)یان وەرنەگرتووە.

وتیشی” ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکە خێراتر و زۆرترە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی ئەنفلۆنزا و لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە، دەرگای بەشێکی زۆر لە خوێندنگەکان داخراون”.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی زۆریی ژمارەی سەردانیکەران، فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان دروست بووە، چونکە پێشبینی نەدەکرا شەپۆلی تووشبوون تا ئەم ئاستە بەرزبێتەوە.

ئەمساڵ ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بەشێوەی دراوی ئازاد هاوردەی ئێران کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نرخەکەی دوو هێندە و نیو بەرزبێتەوە و بگاتە ٩١٧ هەزار تمەن، کە وایکردووە زۆرینەی هاووڵاتییان نەتوانن ڤاکسین وەربگرن.

ئێران

گیان لەدەستدان

نەخۆشی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 243 📊 Click Here