خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پارێزگاری کەرکوک بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە، جه‌خت دەکاتەوە له گرنگی پاراستنی یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن لە یه‌كتری و دەڵێت” شكۆی كه‌ركوك بەندە بەشكۆی پێكهاتهکانییەوە، و یه‌كڕیزیمان نهێنی هێز و سه‌رچاوه‌ی بووژانه‌وه‌یه‌تی “.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەپەیامەکەیەدا کەشەوی ٢ ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە دەڵێت” با ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ین به وێستگه‌یه‌ك بۆ بنیادنانی داهاتویه‌كی هاوبه‌ش، كه لێكگه‌یشتن و هاوكاری تێدا زاڵ‌بێت و ئه‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنه پته‌و بكات كه به‌ده‌ست هاتوه‌و كه‌ركوك به‌ره‌و بووژانه‌وه‌یه‌كی ئابوری و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ببات، كۆتایی به ساڵانێك لە قه‌یران و ئاسته‌نگه‌كان بهێنێت “.

“کۆمەڵانی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك، ‎پاش چەند کاتژمێرێکی كه‌م، هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی به‌ربژێران له چوارچێوه‌ی لیستە كێبڕكێكارەکان له پارێزگا ئازیزه‌كه‌مان، كه‌ركوك، ده‌ستپێده‌كات”. ( پارێزگاری کەرکوک وا دەڵێت ).

‎پارێزگاری کەرکوک ئاماژە بەوە دەکات، له‌م ساته گرنگەدا، داوا دەکات ئه‌م قۆناغه بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ كێبڕكێی شه‌ریفانه و پەیامێکی هۆشیارانه بگەیەنن كه گوزارشت لە هیوا و ئاواتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بکات بێ جیاوازی.

‎وتیشی،” داواشتان لێده‌كه‌م به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییه‌وه، پارێزگاری بکەن له پاك و خاوێنی شاره ئازیزه‌كه‌مان، كه‌ركوك، و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی “.

‎رێبوار تەها ئەوەشی وت،” كه‌ركوك پێشکەوتنی به‌رچاوی له بواری خزمه‌تگوزاری و پاك و خاوێنی گشتی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موومان ووشیار و به‌رپرسیار بین له پاراستنی، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا “.

‎لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت،” ئەم ئاهەنگی دیموکراسییە پیرۆزهبێت له هه‌مووان، شانازی به هه‌موو هاوڵاتییه‌كی بەشەرەف و دڵسۆزی كه‌ركوكەوە دەکەین، کە بە پهرۆشە بۆ ئێستا و داهاتوی شاره‌كه‌ی”.

کەرکوک

هەڵمەتی هەڵبژاردن

پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 163 📊 Click Here