خوێندراوەتەوە: (1.1K)

هەسەدە لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتە دەنگ و ڕایگەیاند” گروپە چەکدارەکانی دیمەشق و ئەو هێرشانەی ئەنجامی دەدەن هۆکاری ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەیە کە ڕوودەدات.”

هێزەکانی سوریای دیموکرات سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک لە میدیاکان دەڵێن کە هەسەدە هێرشاین کردوەتە سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لە نزیک گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و هەسەدە هیچ بوونێک لەو ناوچانە نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ڕێککەوتنی ١ی نیسان هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچانە کشاونەتەوە، ئەوەی ئێستا لەوێ ڕوودەدات بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی گروپەکانی سەر بە دیمەشقە.

هەسەدەش دەڵێت” ئەو گروپانەی دیمەش گەمارۆیەکی توندیان لەسەر ئەو گەڕەکان دروست کردوە کە ڕێگە نادەن خواردن و هاوکاری مرۆیان پێبگات هەروەها چەندین تاڵانکاریان ئەنجامداوە و هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندوە، ئێستاش بە چەکی قورس هێرش دەکەن و تۆپبارانی ئەو گەڕەکان دەکەن کە ژیانی هاوڵاتیان بە تەواوی لە مەترسیدایە.”

لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش ئاشکراوە، کە بەهۆی ئەو هێرشانە چەندین قوربانی کەوتوەتەوە و زیانێکی زۆر بەر ماڵ هاوڵاتیان کەوتەوە و دانیشتوانی ئەو گەڕەکە تاکە ڕێگە چارەی بەردەمیان پارێزگاری کردنە لە خۆیان بەوەی هێرشی پێچەوانە ئەنجام بدەن.

هەسەدە وتیش” ئێمە حکومەتی دیمەشق بە تەواوی و ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامی گەمارۆ و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی کە سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەکەین کە هەنگاوی بەپەلە و کاریگەر بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم گەمارۆ ناڕەوایە.

هەسەدە

کورد لە سوریا

حەلەب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,141 📊 Click Here