خوێندراوەتەوە: (1.4K)

نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی سێشه‌ممه‌دا ٤ی تشرینی دووەم كه‌مێك دابه‌زی، هۆکارەکەش بۆ بڕیارەکانی هوپەیمانی ئۆپیک پڵەس دەگەڕێتەوە.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ١٠ سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ٠.١٪ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته ٦٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی ٩ سه‌نت كه ده‌كاته ٠.٢٪ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و گهیشتوهتە ٦٠ دۆلار و ٩٥ سەنت.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆپیک پڵەس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر زیادكردنی كه‌مێك به‌رهه‌مهێنان بۆ مانگی ١٢ی ئه‌مساڵ.

لە مانگی چواری ئەم ساڵەوە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس بەبڕی رۆژانە ٢.٩ ملیۆن بەرمیل، بە واتایەکی دیکە ٢.٧٪ کۆی خواستی جیهانی بۆ نەوتی خاو، نەوتی زیاتریان خستووەتەوە نێو بازاڕەکانەوە.

نرخی نەوت

نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 143 📊 Click Here