خوێندراوەتەوە: (353)

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە مۆسکۆوە ڕایگەیاند” سەردانەکەی بۆ ڕووسیا دەرفەتێکی گرنگ بووە بۆ داڕشتنی هەماهەنگییەکی تۆکمە لەگەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتوو، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ناوچەکە لە سایەی گرژییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا دەگوزەرێت.”

عەباس ئێراقچی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنی ڕووسی، ڕاوێژکردنە لەسەر ئەو ڕووداوانەی لە کاتی جەنگدا ڕوویانداوە و ئامادەکارییە بۆ قۆناغی دوای ململانێکان تا بتوانن ڕێگری لە هەر لێکەوتەیەکی نەخوازراو بگرن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەباس ئێراقچی ڕەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتەکانی واشنتن کرد و ڕایگەیاند” دەستوەردان و داواکارییە زیاد لە پێویستەکانی ئەمریکا بوونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ پەکخستنی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد.”

جەختی لەوە کردەوە کە گەڕەکانی پێشووی گفتوگۆکان سەرەڕای هەبوونی هەندێک پێشکەوتن، بەهۆی کەلەڕەقی ئەمریکاوە نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامێکی کۆتایی و ئامانجە دیپلۆماسییەکان بپێکن.

ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانەی عەباس ئێراقچی و گەیشتنی بۆ لای ڤلادیمێر پوتن لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە گومانەوە لە ناوخۆی ئێران دەڕوانێت و پێی وایە شڵەژانی سیاسی لە تاران بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم هەر ڕێککەوتنێک. بەمەش هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی نێوان تاران و واشنتن بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێن.

ئەمریکا

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 10 Today: 36 📊 Click Here