خوێندراوەتەوە: (529)

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٦ ئاشکرای کرد، کە چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی کتوپڕی داوە بە ڕاگرتنی سەرجەم کۆبوونەوە فەرمییەکانی هاوپەیمانێتییەکە.

ئەم بڕیارە تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە لایەنەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەگەنە ڕێککەوتن، و لە ئێستادا تەنها گفتوگۆی تاکەکەسی و نافەرمی لە نێوان سەرکردەکاندا دەمێنێتەوە.

بڕیار بوو ئێوارهی ئهمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ ڕاگەیاندنی هیچ هۆکارێکی ڕوون، کۆبوونەوەکەی دواخست. جێگەی سەرنجە کە هیچ وادەیەکی نوێش بۆ دانیشتنی داهاتوو دیاری نەکراوە، ئەمەش نیشانەی قووڵیی جیاوازییەکانە لەسەر ناونانی کاندیدی سەرۆک وەزیران و ڕێکنەکەوتن لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی.

ئەم چەقبەستووییە سیاسییە لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە ئەمشەو دوا وادەی دەستوورییە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران. تێپەڕبوونی ئەم وادەیە بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن، عێراق دەخاتە ناو قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزیی یاسایی و سیاسییەوە، کە پێشتر لە ئەنجامی کۆبوونەوە چڕەکانی چەند هەفتەی ڕابردوودا چاوەڕوانی چارەسەرێکی خێرای لێ دەکرا.

چوارچێوهی ههماههنگی

سەرۆک وەزیرانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 24 📊 Click Here