خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوێکدا واژۆکردنی کاراکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی غازی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانیدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە کە بە چاودێری حەیان عەبولغەنی، وەزیری نەوت گرێبەستی کاراکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی باباگوڕگوڕ، ئاڤانا، بای حەسەن، خەباز و جەمبور لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژۆ کرا.

ڕوونیشیکردەوە، بە پێی گرێبەستەکە کە لە نێوان کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور و کۆمپانیا بەریتانییەکە واژۆ کراوە، دامەزراوەکانی غازی سروشتیش نۆژەن دەکرێنەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت ڕایگەیاند ئامانجی گرێبەستەکە پەرەدانە بە کێڵگەکانی نەوت و زیادکردنی بەرهەمی غازە بۆ دابینکردنی پێداویستیی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەوەشی خستەڕوو کە جێگیرکردنی تێكڕای بەرهەمهێنانی ٣٢٨ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بە دەستپێکردنی گرێبەستەکە دادەنرێت و ئەوەش کە لەوە زیاتر دەبێت بە پەرەپێدان دادەنرێت.

ڕاشیگەیاند، گرێبەستەکە هەلی کار بۆ کەرکووک و پارێزگەکانی دەوروبەری دابین دەکات لەگەڵ فەراهەمکردنی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پیشەسازیی ناوخۆیی.

نەوت

کەرکوک

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 177 Today: 2,389 📊 Click Here