شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە هەوای سارد روو لە ناوچەکە دەکات و شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
هەینی ١٩ی ئەیلول ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک رایگەیاند” لە ئێستادا بەهۆی کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردەی ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان و زیادبوونی خێرایی بای رۆژئاوا شەپۆلێکی خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانی باشوری پارێزگای نەینەوا و رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک دروستبووە و بەگوێرەی کات بەهۆی بەردەوامی باکەوە چری خۆڵبارینەکە زیاددەکات و بەئاراستەی رۆژهەڵات جوڵە دەکات”.
ئەو شارەزا کەشناسییە سەبارەت بەکاتی گەیشتنی شەپۆلەکە بۆ کوردستان دەڵێت” لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا زۆربەی ناوچەکانی پاڕێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و سەنتەری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و بۆ سبەی شەمە ٢٠ی ئەیلول کاریگەریەکانی کەمدەبێتەوە و کۆتای پێدێت”.
ئاراس جەبار سەبارەت بە پلەکانی گەرماش رایگەیاند” پلەکانی گەرما سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت”.
شارەزایەکی کەشناسی
ئاراس جەبار
