خوێندراوەتەوە: (1.3K)

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكیهك له گه‌ڕه‌كی زانكۆ له سلێمانی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، ڕایگەیاند” ئه‌مڕۆ هەینی ١٠ی تشرینی یەکەم، له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكیه‌كی نه‌وت، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه كه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.

بەپێی زانیاریه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه كاری ئیزۆگامیان له گه‌ڕه‌كی زانكۆی سلێمانی كردوه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پریشكی ئاگره‌وه تانكیهك كه لهنزیكیان بووه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، یه‌كێكیان به‌ته‌واوی سوتاوه و ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سوتاوه و له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.

ئه‌و دوو كه‌سه كه كاری كرێكاریان كردوه، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له‌كاتی ته‌قینی تانكیهكهشدا ده‌نگێكی گه‌وره له گه‌ڕه‌كی زانكۆ بیستراوە.

سلێمانی

نەوت

تەقینەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 1,121 📊 Click Here