یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، دەڵێن “هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوە و ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و چەند بە پاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوەبچێت، هەر کەمە”.
دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستا سەبارەت بە بەشداری و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاند “بەشداریی بەرفراوان و کارای هاووڵاتییان لە چوارچێوەی بنەما شەرعی و یاساییەکاندا و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان و کەشێکی ئارام، ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی کوردستان گرنگترە”.
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
