وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئامادەکارییان کردوە تا لە ڕۆژی دەنگداندا هیچ کێشەیەک نەیاتە پێش بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و دڵنیاببنەوە لەوەی کە خزمەتگوزارییەکان بە بێ وەستان و پچران بەردەست دەبن.
دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، تا لە ڕۆژی دەنگداندا هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، بێ وەستان و پچران ئینتەرنێت هەبێت، وە سەرجەم کۆمپانیاکان ئاگادارکراونەتەوە و لە دۆخی ئامادەباشیدان و تیمی تەکنیکیان ئامادەیە لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەک یان هێرشێکی ئەلیکترۆنی.
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، لە چوارچێوەی ڕێکارە حکومییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
