خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بزوتنەوەی حەماس ئاشكرایدەکات، ئامادیە دەستبەرداری کۆنتڕۆڵی غەزە بێت و هیچ بیانویەک بۆ شەڕ نامێنیت.

دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل به فه‌رمی ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یاند، حازم قاسم وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هەینی ١٠ی تشرینی یەکەم له لێدوانێكدا رایگه‌یاند” چەندین قۆناغ له پلانی ئه‌مریكادا هه‌ن كه پێویستیان به گفتوگۆی زیاتر هه‌یه.”

وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌شڵێت” حه‌ماس ئاماده‌یه ڕۆژێك دوای شه‌ڕه‌كه ده‌ستبه‌رداری كۆنترۆڵی غه‌زه بێت، هه‌روه‌ها نایه‌وێت له هیچ ڕێكخستنێكی ئیداری له كه‌رتی غه‌ززه‌دا به‌شدار بێت”.

باسی له‌وه‌شكرد” حه‌ماس هیچ بیانویه‌ك به ئیسرائیل نادات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕ، بزوتنه‌وه‌كه دڵنیایی له نێوه‌ندگرانه‌وه سه‌باره‌ت به پلانی تره‌مپ وه‌رگرتوه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕ”.

ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە کە هێرشە ئاسمانییەکان وەستاون و دەستیان کردوە بە کشانەوە بۆ ئەو هێڵەی لەسەری رێککەوتون.

حەماس

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 96 📊 Click Here