خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بڕیاری بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا بۆ دابەزاندنی ڕێژەیەكی كەمی سوو بووە هۆی دابەزینی بەهای زێڕ و نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵ ٢٠ هەزار دینار دادەبەزێت.

چوارشەممە١٧ی ئەیلول بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی نرخی سووی بانکی ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی تەنها لە یەك كاتژمێر بڕیارەکە نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ ٦٠ دۆلار دابەزی و بوو بە ٣٦٤٩ دۆلار واتە مسقاڵی ٢٠ هەزار دابەزی.

لای خۆشییەوە جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا ڕایگەیاند” بڕیاریان داوە ڕێژەی سوو تەنها ٠.٢٥ خاڵ دابەزێنن و بیكەن بە ٤.٢٥ لەسەد” و ئەوەش جیهانی تووشی شۆك كرد”.

دەشڵێت” بانکی فیدڕاڵی بە پێویستی نازانێت بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ کەمکردنەوەی سوو، ئەمەش ئەرێنیە بۆ دۆلار و نەرێنیە بۆ زێڕ”.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا پێش بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٦٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

زێڕ

ئەمریكا

بانکی فیدراڵی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,330 📊 Click Here