خوێندراوەتەوە: (1.3K)

میدیاکانی ئێران دەنگۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رەتدەکەنەوە و دەڵێن، ئەو هەواڵانە لەلایەن چەند هەژمارێکی سۆشیال میدیای سەر بە ئیسرائیلەوە بڵاوکراونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک هەژماری سەر بە ئیسرائیل بڵاوبوونەتەوە “درۆن” و هیچ بنەمایەکیان نییە.

بە پێی ئاژانسە ئێرانییەکە، ئەمە یەکەمجار نییە دەنگۆی لەو شێوەیە بڵاودەکرێتەوە و لە دوای ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ئیسرائیل چەندان جار هەواڵی هاوشێوەی لەبارەی قائانییەوە بڵاوکردووەتەوە.

تەسنیم ئاماژەی بەوەشکردووە، هەژمارێکی دیاریکراوی سەر بە مۆساد بە ناوی “ئاگاداریی تیرۆر” (Terror Alarm) بەشدارە لە تێکەڵکردنی هەواڵی ڕاست و درۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی “ئۆپەراسیۆنی دەروونی” بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، نەک تەنیا گەیاندنی زانیاری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 2,205 📊 Click Here