لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ” بەرپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و سعودیە بە سەردانێک گەیستوونەتە تاران”
ئاماژەبەوەشکراوە. بیرۆکەی ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن ئیسلام ئابادەوە پێشنیاز کراوە و لە دیدی ئێرانەوە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ داڕشتنی پەیکەری ئاسایشی ناوچەکە کە تەنها بە پشت بەستن بە ئیرادە و هاوکاریی دەوڵەتانی ناوچەکە خۆیان گەرەنتی دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوە چوارقۆڵییە کە بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، وەزیری بەرگریی سعودیە و فەرماندەی سوپای پاکستان تێیدا بەشدارن، ئامانج لە ئەنجامدانی بەهێزکردنی متمانەی دووقۆڵی و بەکۆمەڵە.
بەرپرسانی تاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەزموونی ڕووداوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە ئاسایشی بەردەوام تەنها لە ڕێگەی تێگەیشتنی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بەدەست دەهێنرێت.
