خوێندراوەتەوە: (976)

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٦ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” تا ئێستا پرۆسەی تۆمارکردنی چەک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە چەک تۆمار کراون، هاوکات کار بۆ دروستکردنی بانکی زانیاری بۆ شەش ملیۆن پارچە چەک دەکرێت.”

هەروەها ئاشکرای کرد کە ٧١ بارەگای وەهمیی سەر بە حەشدی شەعبی داخراون و ئاماژەی بەوەش دا لەمەودوا هەر درۆنێک بەبێ ڕەزامەندی هەڵبدرێت وەک کردەی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

میقداد میری، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە سەپاندنی قەدەخەی گشتیی هاتوچۆ لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا بڵاوبوونەتەوە و جەختی کردەوە کە هیچ ڕێنماییەکی لەو شێوەیە بوونی نییە. ڕوونی کردەوە کە نزیکبوونەوەی ٣٠ی ئەیلوول وەک مۆڵەتێک بۆ کۆکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، نیگەرانی و ئامادەکاریی ئەمنی لێکەوتووەتەوە.

باسی لەوەش کرد کە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لە کۆتاییهێنان بە چەکی دەرەوەی دەستی دەوڵەت کردووەتەوە و هۆشداریی داوە کە هەر چالاکییەک دوای ئەو مۆڵەتە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە چەکدارەکانیش ئاماژەی بەوە دا کە بۆچوونیان جیاوازە، هەندێکیان ئامادەییان بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەت نیشان داوە، لە بەرامبەردا هەندێکی تر مەرجیان داناوە کە پرسی چەک پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی بوونی سەربازیی بیانی و دڵنیابوون لە پاراستنی عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق

عێراق

گروپە چەکدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 105 📊 Click Here