خوێندراوەتەوە: (1.7K)

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر ٢١ دامەزراوە و ١٧ کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند، دەشڵێت” تواناکانی ئێران لە بواری مووشەکی بالیستی و چەکی ئاساییدا، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کارمەندانی خزمەتگوزاری ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”

چوارشەممە، ١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند “٢١ دامەزراوە و ١٧ کەسایەتی ئێرانی خراونەتە لیستی سزاکانەوە”، دەشڵێت” ئەم کەسایەتی و دامەزراوانە تێوەگلاون لە دابینکردنی کەرەستە و تەکنۆلۆجیای هەستیار بۆ وەزارەتی بەرگریی و هێزەچەکدارەکانی ئێران و بەهێزکردنی تواناکانی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی سەربازی.”

وەزارەتەکە، هەروا ڕایگەیاندووە “تواناکانی ئێران لە بواری مووشەکی بالیستی و چەکی ئاساییدا، هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر کارمەندانی خزمەتگوزاری ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمەریکا کە بە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا تێدەپەڕن و هاوڵاتیانی مەدەنی، دروست دەکەن.”

وەزارەتەکە، جەختی لەوەش کردەوە “پێویستە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپەلە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی و چەکەکانی دیکەی ئێران جێبەجێ بکەن. لەوانەش قەدەغەکردنی کڕینی چەک، کۆنترۆڵی هەناردەکردن، قەدەغەکردنی گەشتکردن، سڕکردنی دارایی و سامان و سنووردارکردنەکانی دیکە بۆ سەر ئەو تاک و دامەزراوانەی، بە بانکەکانیشەوە، کە لە چالاکییە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێراندا تێوەگلاون.”

ئەمەریکا

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 2,344 📊 Click Here