باران غەفار احمد – چالاکوان
هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا لە بارودۆخی قەيرانێکی گەورەدايە، لەم لاوەش هەردوو حيزبەکەی پارتی و يەکێتی خەريکی دابەشکردنی دەسەڵاتن و لە پێناو مانەوەی خۆيان.
کێشەی پارتی و يەکێتی ئە وەندە ئاڵۆزبووە لەسەر پێکهێنانی کابينەی نوێ و ناکۆکی لەسەر کورسيەکان و پۆستی حکومڕانی خەريکە هەرێمی کوردستان پارچە بکەن بۆ بەرژەوەندی خۆيان، بەڵام ئەوان بير لەوە ناکەنەوە کە هاوڵاتيانی هەرێمی کوردستان لە نەبوونی بێ مووچەی و بێ خزمەتگوزاری دەناڵێنن کە رۆژانە خەڵکی هەرێمی کوردستان چاويان لە ميدياکانییانە بۆ ئەوەی بزانن کەی سيستەمی حکومڕانی پێک دەهێنن بۆ ئەوەی لە قەيران رزگاريان ببێت و بزانن کەی مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام ميللەت ئەوە نازانن کە ميدياکانی هەرێمی کوردستان لە ژێر سيستەمی هەردوو حيزبەکەی پارتی و يەکێتی دان کە رۆژانە چەندەها هەواڵی درۆ و ناڕاست بڵاودەکەنەوە کە سەرەنجام تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دژيان ڕاپەرين نەکەن، پارتی و يەکێتی تەنانەت لە پلانيان دايە کە هێزەکانی
پێشمەرگەش رادەستی عێراق بکەن بۆ ئەوەی تەنها کە براوەبن، يەکێکيان بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکايەتی هەرێمی کوردستان، تەنانەت ناتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە.
ئە مانە جگە لە بردنی پارەی خەڵک و دەست بەسەر داگرتنی کۆمپانياکانی نەوت و ئەشکەنجەدانی خەڵکی بێ تاوانو دەست بەسەرگرتنی رۆژنامەنووسان کە داوای مافی سەرەتایی خەڵک دەکەن، هە ر بۆيە پەرلەمان کارا ناکرێتەوە بۆ ئەوەی دۆسيەکانيان ئاشکرا نەبن کە چەندەها سەروەت و سامانيان هەيە وە چەندەها موڵکو سامانيان لە ئەوروپا هەيە کە نايانەوێت ئاشکرا ببێت، هەموو خەڵکی هە رێمی کوردستان دەنگيان بە ئێوە داوە بۆ خۆشگوزەرانی نەک بۆ بردنی پارەی خەڵک و بردنی داهاتی گومرگەکانو بردنی نەوتی وڵات کە موڵکی گشتیە تەنها بۆ خۆشگوزەرانی خۆيان، ميللەت لە ژێر ئەشکنجەدايە لەژێر دەستی ئەم حيزبانە بە تايبەتی پارتی و يەکێتی.
