خوێندراوەتەوە: (2)

هێمن باقی – چالاکوان

ئەشکەنجەدان یەکێکە لە ترسناکترین پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ کەلە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیدا هەیە وە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و ئایینەکانیش قەدەغە کراوە ،سەرباری ئەوەی دەستووری عێراق و یاساکانی هەرێمی کوردستان هەروەها پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بە ڕوونی ئەشکەنجە قەدەغە دەکەن و بە تاوانێکی گەورەی دادەنێن بەڵام لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەی یەکێتی و پارتی تا ئێستاش پەیڕەو دەکرێت،ئەشکەنجە نەک تەنها شەرەف و کەرامەتی مرۆڤ لەناو دەبات وە ئەشکەنجەدانی زیندانیان نابێتە هۆی دانپێدادانی ڕاستی هەروەها هیچ پاساوێک بۆ ئەشکەنجە نییە نە بە ناوی سەلامەتی نە بە ناوی لێکۆڵینەوە نە هیچ شێوەیەکی تر پاراستنی مافی هەموو کەسێک بنەمایە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و ئارام بەڵکو دەبێت زیندانیان چاودێریان بکرێت و بە ئاسانی دەستیان بگات بە پارێزەرەکانیان و چارەسەری پزیشکی بەبێ هیچ بەربەستێک و سزایەک وە قەرەبووی هەموو ئەوانە بکرێت کە ئەشکەنجە دراون و ڕابوەستن لە ئەشکەنجەدانیان ،لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا زیندانەکانی کوردستان و عێراق شوێنێ بوون بۆ ئەنجامدانی ئەم کردەوە ناشایستەیە کە بە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی بە تایبەت لە زیندانە نافەرمییەکان دەستدرێژی بەسەر ئازادی و شەرەفی تاکەکان دەکرێت بەبێ ئەوەی دادگاییکردنی یاسایی هەبێت وەک ئەو زیندانیەی کە لە ژێر دەستی دەسەڵاتی یەکێتی لە پیاوەتی خراو بوە قوربانی ئەشکەنجەدان ، قوربانیەکانی ئەشکەنجەدان تەنیا ئەوانە نین کە گیانیان لەدەستداوە بەڵکو ئەوانەشەن کە بە شوێنی ئەوەدا ژیاون زۆربەیان ئەو کەسانە بوونە کە داوای دادپەروەری ئازادی یان مافە ڕەواکانیان کردووە وەک چالاکوانانی مافی مرۆڤ، خوێندکاران، ئەندامانی حیزبە سیاسییەکان، و هەتا هاوڵاتیانی ئاسایی….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 1,755 📊 Click Here