خوێندراوەتەوە: (427)

هەنگاوە ئیدارییە رۆتینیەکانی پرسی مووچەی مانگی چواری هەرێم لە کۆتاییدایەو، تەنها بڕی داهاتی ناوخۆ ماوە کە وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا بە هێندەی بڕی داهاتی مانگی رابردوو رازی نابێت.

بەپێی زانیارییەکانی ” سپی ” شاندی هەرێم لە بەغدان و گفتوگۆکانیان لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆ تا ئێستا جیاوازی نێوانیانە.

وەفدی هەرێمی کوردستان بە وەزیری دارایی عێراقیان راگەیاندووە کە هەرێم ناتوانێت ١٢٠ ملیار دینارەکە بۆ ئەم مانگە ئامادە بکات.

مانگی سێ، هەرێمی کوردستان تەنها ٤٣ ملیاری وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا کرد بە بەهانەی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، بەڵام تائێستا هەرێم دیارینەکردووە کە دەتوانێت بۆ مانگی چوار چەند رادەستی بەغدا بکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە جەخت دەکاتەوە کە ناتوانێت وەک مانگە ئاساییەکانی پێش شەڕ ١٢٠ ملیار دینار بنێرێت.

گەر ئەو وەفدەی وەزارەتی دارایی کە لە بەغدایە گەر لەگەڵ وەزارەتی دارایی رێکبکەون لەسەر بڕی داهاتی هەرێم، دوای تەیف سامی واژۆی ناردنی مووچەی مانگی چواری هەرێم دەکات.

مووچە

داهاتی ناوخۆ

شەڕی ئیسرائیل و ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 11 Today: 24 📊 Click Here