محمد عوزێر احمد
بەپێی لۆژیک ژیانی سەرزەمین ژیانی سزایە بەڵام لێرەش مرۆڤ هەر عاقڵ نەبووە و هەمیشە دەستی بۆ یاساکان بردووە کە مافی ئەو نییە. هەر بۆیە لە تەواوی کتێبە ئاسمانی یەکان لە تەلمود ، ئینجیل، تەورات و دواجاریش لە قورئانی پیرۆز جگە لە بیر هێنانەوەی بەسەرهاتی ئادەم و حەوا هەمیشە جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەست بردن بۆ شتێک کە مافی خۆت نییە دەتکات بە کەرەستەی ئاگری جەهەنەم و خوای گەورەش ئەوانەی خۆش دەوێت کە ڕازین بە بەشی خۆیان و دەست بۆ موڵکی گشتی مافی ئەوانی تر نابەن ( واما القاسطون فکانوا لجهنم حطبا ) هەروەها بۆ سەرڕاستەکان واهاتووە کە خۆشەویستن لای خوداوەند ( فاصلحوا بینهما بالعدل واقسطوا ان الڵە یحب المقسطین ).
بەپێی سیاسەتی ئابوریش کە کارڵ مارکس دایرشتووە هەموو دەوڵەمەند بونێکی نا ئاسایی کەسێک بریتی یە لە خواردنی بەشی ئەوانی تر بەشێوەی نایاسایی .
کەواتە دەسەڵات دارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشی و هەرێمی لای خۆمان بەتایبەت بەهەردوو ڕێچکە ئاسمانی یەکەو مارکسی یەکە بێت دەستیان بۆ مافی گشتی و ئەو شتانە بردووە کە هی خۆیان نین …
ئەگەر ڕوو لەدینن هەقە بیرێک لەوە بکەنەوە نەبنە کەرەستەی ئاگری جەهنەم ، ئەگەر عەلمانین دەبێت عەدالەت و ویژدان پەیڕەو بکەن و واز لە برسی کردنی میللەت بهێنن.
