خوێندراوەتەوە: (1)

فەرمان محمد حاجی – چالاکوان

پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتۆتە شڵەژانێکی گەورەی سیاسی، نەخۆی سەر لەخۆی دەردەکات نەهیچ کەس دەتوانێ لەو سیاسەتە دووفاقیەی تێبگات، وا سەری لێشێواوە دژی سیاسەتەکانی ڕابردووی خۆی هەڵسوکەوت دەکات، ڕۆژێک دژی دانانی پارێزگارێکی کوردی یەکێتیە لەکەرکوک، ڕۆژێکیش پشتیوانی لەمانەوەی ئەو پارێزگارە دەکات کە دوو ساڵە ئەوپەڕی دژایەتی دەکات.

لەدوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر پارتی هەموو هەوڵێکدەدات یەکێتی لەکەرکوک ناشرین و قێزەون بکات، بەڵام هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ئەو حزبە هەرخۆی لەکەرکوک دەنگی کەم دەکات و یەکێتیش زیاتر هەڵدەکشێت، لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و دانانی پارێزگاردا پارتی لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکان لەدژی یەکێتی ڕێککەوت و دژایەتی ،، ڕێبوار تەها ،،ی کرد بۆ وەرگرتنی پارێزگاری کەرکوک، تەنانەت لەیەک دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاشدا بەشداریان نەکردووە و هیچ پشتیوانیەکی ئەو پارێزگارە کوردەیان نەکرد.

دوای ڕێککەوتنی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرەی تورکمانی بۆ پێدانی پارێزگاری گەرکوک بەو حزبە تورکمانیە، پارتی بەهەموو هێزو توانا سیاسی وئیعلامیەکەیەوە کەوتە دژایەتی ئەو بڕیارەی یەکێتی و لەمیدیاکانی خۆیەوە دەیان کاروچالاکی و دەستکەوتی ڕێبوار تەهایان بڵاوکردەوەو بەکەسێکی دڵسۆز بۆ کەرکوک ستایشیان کرد، تا دوێنێ دژی بوون بەڵام ئەمڕۆ پشتیوانی دەکەن.

ئەم دوو فاقیەی پارتی لەگەڵ کەرکوک و ڕێبوار تەها جۆرێکە لەسیاسەتی نائەخلاقی و نابەرپرس، ئەمە ئەو دۆخەیە کە پارتی خۆیشی نازانێ ئایندەکەی چی بەسەردێت، ئەم دوو فاقیەتە دەرخەری گومڕابوون و گۆشەگیربوونی ئەو حزبەیە، پارتی کەوتۆتە ناو گێژاوی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیەوە بۆیە ڕۆژێک قەسف دەکات و ڕۆژێکیش ستایش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 2,421 📊 Click Here