خوێندراوەتەوە: (1)

ڕێباز عەوڵا مستەفا – ڕۆژنامەنووس

نوخبەیەک لە ئێمەی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سیاسی ئەم میدیایانەی دەسەڵات بە خەتەرێکی گەورە دەزانین بۆ سەر کۆمەڵگاکەمان لە هەرێمی کوردستان، ئەم جۆرە میدیایانە بۆ گەنجەکانیشمان زۆر خەتەرن کاریگەری گەورە  دروست دەکەن بۆ نەوەکانی داهاتووشمان…

بۆیە ئێمەی ئازادیخوازانی نیشتیمان هەر خەمی خۆمان نییە بەڵکو بارگرانیەکی زۆر گەورە لەسەر شانمانە وە بەرپرسیارەتییەکی ئەخلاقیشمان لەسەرە کە بۆ نەوەکانی داهاتوومان زەمینەسازی بکەن بۆ تێگەیاندن لەم جۆرە پلانە ترسناکانەی پارتی و یەکێتی کە دەیانەوێت کۆیلەبوون لە مۆخی ئێسکی گەنجەکانمان بڕوێنن، وە مێشکیان بشۆنەوە لە (یاخی بوون) و خۆیان بەدووربگرن لە بەرهەڵستی  ئەوان تاوەکو ئەمان بەئارەزووی خۆیان دەسەڵاتیان پشتاوپشت بۆ بنەماڵەکانیان بمێنێتەوە.

ئەگەر لە ئێستادا بەوردی سەیری دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بکەین بۆمان دەردەکەوێت بەئاشکرا دەستیان بە یاریەکی قێزەون کردووە لەگەڵ ئەم کۆمەڵگایە باشەی کە هەمانە لە ڕێگای میدیا ژەهراوییەکانیانەوە کاریان بۆئەوە کردووە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک دەنگی ئازاو بوێر هەبێت، وە رێگری بکەن لە ورووژاندنی شەقام، وە کڕینی دەنگە ناڕازییەکان و پێنووسی بەشێک لە نووسەران و بەشێک لە رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سیاسی و هتد… 

بەم ڕێگایە قێزەونە تاڕادەیەک توانیویانە کپی و بێدەنگی لەسەرجەم شەقامی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەن، بۆ ئەم پیلانە ترسناکەی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی پارەیەکی زۆریان تەرخان کردووە بۆ بێدەنگ کردنی شەقامی کوردی لەم رێگایەوە دەیانەوێت گەندەڵیەکانی دەسەلاتی خۆیان پەردەپۆش بکەن وە هەنگاوی گەورەتریشیان بەدەستەوەیە بۆ دارمانی زیاتر ؟!

لەناو ستراتیژیەتی ئەم دەسەلاتە بۆگەنە لە رێگای میدیا سێبەرە گەورەکانیانەوە دەیانەوێت دزو گەندەڵییەکانیان بشارنەوە، وە وا نیشانی هاوڵاتیان بدەن دونیا شامی شەریفە..!

لەلایەکی تریشەوە بە ڕووکەشی جیاواز کوردستان نیشانی جیهانی دەرەوە دەدەن، بەم هەنگاوە ترسناکە هەنگاوی گەورەتر دەپێکن بۆ بەرتەسکردنەوە ئازادی و نەمانی  دیموکراسی لە سەرجەم پایەکانی هەرێمی کوردستان بۆیە ئێمە دەڵێین یاخی بن لە میدیاکانیشیان بۆ ئەوەی باشترین  ئامانج بپێکین لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانی گەنجەکانمان، وە بەرژەوەندی خۆت و خێزانەکەت تێدا بەدی دەکرێت لە ئاسودەیی و ئارامی بۆ کۆمەڵگاکەشمان، بەڵام بەداخەوە لە ئیستادا دەسەلات بەزەبری هێز و پارە کار لەسەر داڕمانی هۆشیاری کۆمەڵگاکەمان دەکات و دەیانەوێت کۆمەڵگایەکی دواکەوتوومان هەبێت، دوور لەهۆشیاری لەسەرجەم بوارەکانی ژیان کاریان کردووە بۆ تێکدانی هەموو سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 1,781 📊 Click Here