خوێندراوەتەوە: (1.4K)

جیهاد محمد ئیبراهیم

لە کاتێکدا ناوچەکە لەسەر لێواری تەقینەوەیە و ئەمریکا و ئێران خەریکی یەکلاییکردنەوەی حیساباتی خۆیانن، لای ئێمەش “سوارچاکەکانی سۆشیاڵ میدیا” وێنەی مۆدێل و فاشیۆن بڵاودەکەنەوە و دەڵێن: “پاراستنی کوردستان ئەرکی منە!”

کامیان دەپارێزن؟ ئەو نیشتمانەی کە نیوەیتان فرۆشت و نیوەکەی تریشتان کردووە بە مەیدانی جەنگی وەکالەت؟

پارتی و یەکێتی وەک دوو کارەکتەری ناو فیلمێکی کۆمیدی، یەکیان لە ژێر سێبەری تاران و ئەوی تریان لە باوەشی ئەنقەرە و واشنتۆن، خەریکی موزایەدەی نیشتمانپەروەریین. لە ڕاستیدا ئەوەی دەیپارێزن نە خاکی کوردستانە و نە کەرامەتی میللەت، بەڵکو تەنها ئەو “کۆمپانیا و بازرگانی و پۆستانەیە” کە لەسەر خوێنی ئەم خەڵکە بەدەستیان هێناوە.

باسی جەنگ دەکەن؟ ئێوە جەنگی “نان و کارەبا و مووچە”تان لە خەڵک بردەوە، ئێستا دەتانەوێت لە جەنگی زلهێزەکاندا ببنە قارەمان؟

ئەو کوردستانەی ئێوە باسی دەکەن تەنها لە “تەلەفزیۆنە ڕەنگاوڕەنگەکانتان”دا بوونی هەیە، ئەگینا ئەوەی لەسەر ئەرز هەیە:

• نیشتمانێکی بێ خاوەن.

• گەنجێکی بێ ئومێد.

• و دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر کە تەنها لە بەرامبەر میللەتەکەی خۆیدا شێرە!

بەسە کات کوشتن بە عەقڵیەتی “پڵنگی ڕەش” و سێڵفی سەربازی، چونکە مێژوو بە وێنەی فەیسبووک نانووسرێتەوە، بەڵکو بەو خیانەتانە دەنووسرێتەوە کە بە ناوی پاراستنی کوردستانەوە دەیکەن.

By Nawnishan Writer

Nawnishan' writer

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 61 📊 Click Here