خوێندراوەتەوە: (352)

دیاکۆ عدنان عبدالخالق

کارەساتی ۱۷ ی شوبات پەڵەیەکی ڕەش بە ناو چەوانی دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان یەکێتی و پارتی ،ئەو دەسەڵاتەی هەمیشە بوونەتە پارێزەر و داڵدەدەری تاوان باران و دەیان پارێزێت
حەڤدەی شوبات خۆپشاندانێکی جەماوەری بوو دژی ستەم و دەسەڵاتی خۆسەپێن و قۆرخکاری دەسەڵات ،پێکهاتبوون لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەر لە خوێندکار و مامۆستا و کاسبکار و حزی ئۆپزیسیۆن هتد… ڕژانە سەر شەقەمەکان و پەیامیان دا بە دەسەڵات داران بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی دەسەڵا و لادانی دەمو چاوەکۆنەکان و بردنە پێشوەی کەسانی شیاو بۆ خزمەتی میلەت و باشترکردنی بژێووی ژیانی و گوزەرانی گەل. هەر لە شاری سلێمانی سەرای ئازادی بوو بە بنکەی ناڕەزایەتیەکان وە لە شاری هەولێر ڕێگە بە خۆپشادان نەدرا و پارتی دەستی کرد بە ڕەشبگیری مامۆستا و چالاکوان و خەڵکی مەدەنی و داخستنی ڕێگای هاتووچۆی هەولێر _سلێمانی .هاوڵاتیان بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتیەکانیان بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات لە ڕێگای چالاکی مەدەنیەوە
بەڵام وەک هەمیشە دەسەلاتی چەتەگەری و شەمشەمەکوێرەکانی دەسەڵات بەربوونە گیانی خۆپشاندەران و بە فیشەک جوابی گەلیان دایەوە و چەندان کەس شەهید بوون لە هەموو شار و شارۆچکە جیاجیاکان لەهەموو چینەکان بەتایبەت گەنج و مناڵ!وەک دەڵێن داری ئازادی دەبێت بە خوێن ئاوبدرێت .
بەردەوامی خۆپشاندانەکان تا ۱۹ ی نیسانی هەمان ساڵ بوو کە ئەوە بوو لەو ڕۆژەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێزێکی زۆری بردە ناو شاری سلێمانی بە چەندان چەکی قورس و سوکەوە و دەستی کرد بە ڕەشبگیری وە ٤٥ خوێندکاری لاو بریندار کران و کۆتایان بە خۆپشاندانەکان هێنا و سەرکوت کرا.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی حەڤدەی شوبات و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەر شۆڕی بۆ یەکێتی و پارتی

ژمارە و ناوی شەهیدانی حەڤدەی شوبات:ـ
۱ـ شەهید ڕێژوان علی
۲ـ شەهید هەردی فارووق
۳ـ شەهید سورکێو زاهد
٤ـ شەهید شێرزاد تەها
٥ـ شەهید سەرکار
٦ـ شەهید گەرمیان ئەحمەد
۷ـ بیلال ئەحمەد
۸ـ ئومێد جەلال

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,650 📊 Click Here