خوێندراوەتەوە: (1.3K)

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵ ڕۆژی سەرکەوتن بە سەر داعشدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پێنج شەممە، ١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق بە بۆنەی هەشتەمین ساڵ ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ” ٢٣ ساڵ دوای ڕووخانی دیکتاتۆریەت، عێراق جارێکی دیکە لەبەردەم ساتێکی یەکلاکەرەوەدایە، هیچ وڵاتێک سەرکەوتوو نابێت ئەگەر گرووپە چەکدارەکان ڕکابەرایەتیی دەوڵەت بکەن و دەسەڵاتەکەی لاواز بکەن”.

مارک ساڤایا، مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە دەستنیشانکرا وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق، بەردەوام جەخت لەسەر لاوازکردن و نەمانی گروپە چەکدارەکانی “سەر بە ئێران” دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 74 📊 Click Here