خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە و سوپاسی هەردوو حکەمەتی عێراق وهەرێم دەکات بۆ گرتنەبەری رێکارە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند” بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتەوە ئاساتی ئاسایی خۆی، ئەویش دوای ئەو هێرشەی کە بەمدواییە کرایە سەر کێڵگەکە”.

ڕوونیشیکردەوە کە ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنان دوای ئەو ڕێکارە ئەمنییانە هات کە بە سوپاسەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە گیراونەتەبەر.

کۆمپانیاکە پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی سەلامەتی کارمەند و دامەزراوەکانی و پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی غاز شل بۆ گەلی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

شەوی ٢٦ی مانگی ڕابردوو هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز ڕاگیرا و ٨٠٪ی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕا.

تا ئێستاش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو لیژنەیە ئاشکرا نەکراوە کە حکومەتی عێراق بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەری پەلامارەکە پێکیهێنابوو.

کۆرمۆر

غاز

ئابووری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 708 📊 Click Here