خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوری هەرێم ( غاز و نەوت) دەبێتە پرسی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مایكڵ ریگا‌س، جێگری وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئەمریکا کە بە سەردانێک لە هەرێمە بۆ کردنەوەی گەورەترین قونسڵی وڵاتەکەی لە هەولێر.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە رۆژی چوار شەممە بڵاوکرایەوە” لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا باسیان له دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووە، تیشكیان خستووەتە سه‌ر به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و لەوبارەیەوە “دوایین هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆریان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌نجامده‌ران رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.”

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕای بەخێرهاتن، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سوپاسی سه‌ردانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای كرد و دووپاتی كرده‌وه، “سه‌ردانه‌كه نیشانه‌ی پابه‌ندیی ئەمریکایە به به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن و ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا.” هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەمریکای كرد بۆ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە مه‌ترسییه‌كانی داعش، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تەوەری دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان، ئاماده‌بووبن.

ئەمەریکا

هەرێم

ژێرخانی ئابوری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,959 📊 Click Here