خوێندراوەتەوە: (863)

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (سۆمۆ) ڕایگەیاند” داهاتی نەوتی کوردستان دەچێتە هەژماری بانکی ناوەندی عێراق لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا و دواتریش ڕاستەوخۆ دەچێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.”

عەلی نزار، لە دواین لێدوانێدا باس لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی بەوتەوە دەکات و ئەو ڕێککەوتنە بە مێژووی وەسف دەکات.

وتیشی” لەم کاتەشدا داهاتی نەوتی کوردستان دەچێتە هەژماری بانکی ناوەندی عێراق لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا و دواتریش ڕاستەوخۆ دەچێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، لە بەرامبەریشدا بڕی ١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نەوت بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان دەدرێت.”

سبارەت بە نرخی نەوتی هەرێم باسی لەوەکرد کە نەوتی قورسی بەسڕە بە چوار دۆلار کەمتر لە نەوتی برێنت دەفرۆشن، بەڵام نەوتی کەرکووک و کوردستان هاوشێوەی برێنتە و بە هەمان نرخ لە بازارەکانی جیهان ساغ دەکرێتەوە.

بەڕێوبەری سۆمۆ ئەوەشی ئاشكراکرد، کۆمپانیای ود ماکێنزی کە وەک کۆمپانیای ڕاوێژکاری بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان دیاریکراوە، بەمزووانە دەچێتە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و نرخی تەواوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاری دەکات، بۆیەش باوەڕی وایە ئەم ڕێککەوتنە لە داهاتوودا دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ رێوڕەسمی کردنەوەی بۆری نەوت کە دەگاتە بەندەری جەیهان بەڕێوەچوو، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە هەناردەکردنی ڕاگیرابوو.

کۆمپانیای سۆمۆ: ڕێککەوتنی نەوتی هەرێم مێژوویە

هەناردەکردنەوەی نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 931 📊 Click Here