خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، داوای چەکداماڵینی میلیشیاکان و کۆکردنەوەی چەکی تەنیا لە دەستی دەوڵەت کرد.

عەممار حەکیم، هەینی ٧ی تشرینی دووەم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند” دەبێت سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کەسایەتییەکی باوەڕپێکراو بێت و وێنەی عێراقێکی کراوە بە ڕووی چواردەوری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بگەیەنێت.”

حەکیم جەختی لە چەکداماڵینی میلیشیاکان کردەوە و وتی” کۆکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا داواکارییەکی نیشتمانییە پێش ئەوەی دەرەکی بێت.”

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە، ١١ی مانگیش هەڵبژاردن پەرلەمان بڕێوەدەچێت

عەممار حەکیم

گروپە چەکدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 2,093 📊 Click Here