شازادە کاترین شازادەی وەیڵز لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە چوارشەممەی چاکبوونەوە لە شێرپەنجە باس لە ساتە قوورسەکانی زاڵبوون بەسەر نەخۆشیەکەی دەکات و بە شەمەندەفەری مەرگ ناویدەبات.
شازادە کاترینی تەمەن 43 ساڵ لە میانەی سەردانیکردنی بۆ سەنتەری پشتگیریکردنی نەخۆشانی چاکبووەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کۆڵشیستەر لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا چاوی بە ژمارەیەک لە نەخۆش و کارمەندانی سەنتەرەکە کەوت و پێی ڕاگەیاندن کە ژیان کردن لە دوای چارەسەری شێرپەنجە ئاسان نییە و وەک شەمەندەفەری مەرگ وایە، بەو شێوەیە نییە کە خەڵک لێی تێگەشتووە وە نەخۆشانی چاکبووەوەی لە شێرپەنجە بە خۆڕاگر و ئازا ناوبرد.
شازادەکە دوا بە دوای وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی لە مانگی یەکی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە نەخۆشی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە سەر ئەرکەکانی پێشووتری وەک شازادەی وەیڵز.  
شازادە کاترین هاوسەری شازادەی جێنشینی شانشینی بەریتانیا شازادە ویلیامە و هاوکات دایکی 3 منداڵە.
 خوێندراوەتەوە: (5.6K) 
  
